شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس وشکە سۆفی بڵێ بە شێخی تەرەس با بە سەرما نەیێ میسالی هەرەس! عەجەبا شاعیری نەناسیوە شێر و عەنقا دەکاتە موور و مەگەس کەر نەبی! کام پیاوی پێ خەڵەتا، بەنگرێدان و تابڕین و نەفەس فەرقی ناکەس لەگەڵ سەگان ناکەم ها بە عەکسی بخوێنەوە نا کەس حەز دەکەی تێ بگەی لە بێدینی ببە دەروێشی شێخەکان بە هەوەس هەر زەمانێ کە گوێت زرینگاوە پێت دەڵێ: باری خۆت ببەستە جەرەس چەندە پوولێ ئەگەر بهێنی ئەتۆ قەسرت خۆشتر ئەبێ لە ئی هەر کەس بۆچی حاجی نەخوێنێ وەک تووتی ئەم زوبانە هەزاری خستە قەفەس ++++++++++++++++++++++