شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: بە قسەی بێ سەر و پا تاڵی مەکە لەززەتی خۆت بە قسەی بێ سەر و پا تاڵی مەکە لەززەتی خۆت بێ موبالات مەسووتێنە چرای فیکرەتی خۆت حاڵە نەقدینەیە، موستەقبەل و مازی پەشمە بێ ئەمەل سەرفی مەکە سیم و زەڕی فورسەتی خۆت ئەی سولەیمانی زەمان ئاخیری دەیگێڕییەوە بە حیکایەت وەکوو خۆت سەڵتەنەت و حیشمەتی خۆت من بە پەیغام و بە قاسید موتەسەللی نابم تا کو بانگم نەکەیە بارەگەهی حەزرەتی خۆت وەرە ئەی دڵ بەسییە، بیدە سەگانی دەری یار دڵەکەی کوتکوتی من یا جگەری لەتلەتی خۆت زولفی سەد دەفعە گوتی: خانەخەراب ڕووی مەدەرێ حەیفە بەربادی مەکە شانی من و شەوکەتی خۆت بۆچی یارانی وەتەن دڵ دەشکێنن حاجی {ظاهرا} ناچیەوە تۆ، باسی مەکە غوربەتی خۆت! ++++++++++++++++++++++