شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: ڕەق هەڵاتم سەبارەت: ١٣٤٧ من لە داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئەحمەق هەڵاتم من لە ترسی زاق و زووقی ئەمنیەی چاوزەق هەڵاتم کوا بەخۆشی خۆم بەجێ دێڵم وڵاتی خۆشەویستم؟ من لە ترسی زللە و باتووم و دار و شەق هەڵاتم هەر بەپێیان و بەکۆمەکۆمە گەیمە ئەم وڵاتە ڕەنگە پێت وابێ بەسواری مایەنی گوێ لەق هەڵاتم (نۆکەری بێگانە ناکەم) هاتە جێ فەرمایشی خۆم وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم ++++++++++++++++++++++