شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: تووڕەیی سەبارەت: ١٣٣٦ ساقیا کوشتمی خەم و مەینەت دەوەرە لەو شەرابە مەستم کە نامەوێ جام و ساغەر و پیاڵە بەشی خۆم بۆ لە لوێچی دەستم کە *** وەرە ئەی نازەنین بەخێرا خۆت گێژ و وێژم بکە بە بادە و مەی با منی ڕەنجەڕۆ لە ژینمدا هیچ نەبێ جارەکی بڵێم ئۆخەی *** حاسڵی تێگەیشتن و زانین چ بوو بۆ من جگە لە کوێرەوەری؟ سەردەمێکیش پەنا دەبەم بۆ مەی تا بزانم چلۆنە بێ خەبەری *** لەو وڵاتە کەسێک لە خەو ڕابێ بەشی چارەڕەشی و خەم و شینە تێگەیشتم عیلاجی دەردی من مەستی و شێتی و نەزانینە *** ++++++++++++++++++++++