شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: خونچەی سیس سەبارەت: شیلان ئاوی - ١٣٢٨ دیتم لەناو دار و دەوەن لەسەر چڵی سوورە گوڵێک هەڵکورمابوو، دەیکرد شیوەن بەری بەیانی بولبولێک گوتم ئەی مەلی دڵسووتاو چییە، بۆ دەناڵی بەتاو؟ کە ناڵینت بۆ ئەوەیە گوڵت وا زوو هەڵوەریوە ئەو ناڵینە بێ فایدەیە بۆچی نازانی، نەتدیوە؟ گوڵ هەفتە ناباتە سەرێ سیس دەبیت و هەڵدەوەرێ وەڵامی دامەوە بولبول بە شێنەیی، بە کاوەخۆ گوتی ناناڵێنم بۆ گوڵ کە سیس بووە، دەزانی بۆ؟ ئەو عومرێکی ڕابواردووە پشکووتووە جا سیس بووە ناڵینی من بۆ خونچەیە بۆ خونچە پەشێوە حاڵم ئەو داخە لە دڵمدا هەیە بۆیە هەمیشە دەناڵم ئەو، پێش پشکووتن سیس بووە بە جوانەمەرگی مردووە ++++++++++++++++++++++