شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: پێکەنینی گوڵ سەبارەت: مەهاباد - ١٣٢٥ کاتی کازیوە پێش گزنگ بولبول لە شەقەی باڵی دا هەتا کن گوڵ گوتی ئەی نازەنینی عیشوەفرۆش کەم کەمە دیارە بێ وەفایی تۆش بۆ شنەبا هەیەتی لێرە ڕێ؟ بۆ پەپوولە بەدەورەتا دەگەڕێ؟ چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ لە خەیابان و کووچە و باژێڕ دەتفرۆشن بە قیمەتی هەرزان دەتدەنە دەستی ناکەس و هەرزان بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی لەوەتی بووی هەمیشە پێ دەکەنی هەڵگەڕاوە بەناز و گوڵ پێی گوت شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت وەکو تۆ ئاشقە پەپوولەی زار بۆ بەخۆڕایی ئەو بدەم ئازار شنەبا ڕێ نەدەم کە بۆ لای خۆم کێ دەبا بۆ هەموو وڵاتێ بۆم؟ گوڵ لەکن کەس نییە عەزیزم سووک سەری زاوایە جێی و باوەشی بووک من کە ناگاتە هەفتەیەک تەمەنم بۆچی بگریم و بۆچی پێ نەکەنم ++++++++++++++++++++++