شاعیر: هێمن کتێب: تاریک و ڕوون سەرناو: کوردم ئەمن سەبارەت: شیلان ئاوی ١٣٢١-١٩٤٢ گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن گەر لەبرسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کوردم ئەمن ++++++++++++++++++++++