شاعیر: هێمن کتێب: ناڵەی جودایی سەرناو: پەرستاری ڕەشپۆش سەبارەت: ١٩٧٦ پزیشکم شەرمەزار بۆوە کە نەیتوانی بکا چارم دەبێ هیوام بە مان چەند بێ کە ڕەشپۆشە پەرستارم دەڵێی چۆنی؟ چلۆنت تێگەیێنم دەرد و ئازارم بە ساغییش نەیتوانی هەستی من دەرببڕێ گوفتارم ++++++++++++++++++++++