شاعیر: هێمن کتێب: ناڵەی جودایی سەرناو: چاویلکە سەبارەت: ١٩٧٧ لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان گەرچی خەڵکی وڵاتی چاو جوانانم چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە ++++++++++++++++++++++