شاعیر: هێمن کتێب: ناڵەی جودایی سەرناو: ڕێژنە سەبارەت: ١٩٧٨ تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە ++++++++++++++++++++++