شاعیر: حەریق کتێب: تاک سەرناو: ئیحتیاجیم کەوتە سۆما چوومە وێ حەتتا ئەوێش ئیحتیاجیم کەوتە «سۆما» چوومە وێ حەتتا ئەوێش ڕێی نەدام و جێی نەکردم ئەی خودا أین المفر؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ چا نەبێ تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا، نەبێ هەرکەسێکی هەمنشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سواری مەرکەبی فکرم لە دەوری موڵکی مەحاڵ سواری مەرکەبی فکرم لە دەوری موڵکی مەحاڵ سواری تەوسەنی هیممەت نەما قحط الرجال ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سێ کەس بەتەڵەب بوون لە تەڵەب چوونەوە جارێ سێ کەس بەتەڵەب بوون، لە تەڵەب چوونەوە جارێ ڕابوردوە تەڵەب بێنەوە تا فەسڵی بەهارێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە عووزرا بوو مەلا بۆیە جوابیدا کوتی نادەم لە عووزرا بوو مەلا بۆیە جوابیدا کوتی نادەم وڵاغ دەس ناکەوێ عەیبی نییە چش گەر منیش پیادەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موجازی کرد مەجازی کرد جەبەی کرد و جبەی لێ کرد موجازی کرد، مەجازی کرد، جەبەی کرد و جبەی لێ کرد قەباڵەی ئەسڵ و فەرعی خوێند قەباییل تا بڵێن جسنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کوتم بۆسەم دەوێ ڕووی خۆم بە ئاوی ڕووت گوڵاو ناکەم کوتم بۆسەم دەوێ ڕووی خۆم بە ئاوی ڕووت گوڵاو، ناکەم کوتی بۆسەت دەوێ شێتە منیش ڕووی خۆم گڵاو، ناکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر بە دەستووری مەلای لاسوور وەها کەوتۆتە سووڕ هەر بە دەستووری مەلای لاسوور، وەها کەوتۆتە سووڕ وەی دەزانی لێی دەخەم گەر بچمە سەر مزگەوتی سوور ++++++++++++++++++++++