شاعیر: حەریق کتێب: مەسنەوی سەرناو: شای شەڕەفکەند جە سوب سەحەردا دیم غونچە دەمێ جە پەردەی عیسمەت نمانا چەمێ وە سەد نەزاکەت دەهەن واز مەکەرد وە یەک ناز ئیزهار سەد نیاز مەکەرد دەماغ نیسبەت موعەتتەر کەردە گرد وەجهە توغڕایی موعتەبەر بەردە گوڵ چون ساحێب دڵ گردین دییاربێ وە هەوای فەیزش نە ئینتیزار بێ لاچەمێ کەمێ وەلاو مەکەردی نە جام گوڵدا گوڵاو مەکەردی پەی غونچەغونچەی ئەو نازک نەوگوڵ گیان نشت نە عازاو، دڵ شین سەرچڵ وەسەر پەنجەی ناز نیقاو هەڵداوە ئاهرێ نەتۆی جەرگم وەرداوە شیم وە خزمەتیش و ڕووی شەرمەوە وە دوعا و سەلام لەفز نەرمەوە جە ڕووی ئیلتفات جواو سەندەوە دڵ نە داغ و دەرد هیجران سەندەوە وە دیدەی تەحقیق چون تاموڵ کەردم جەو بۆ جەو نیسبەت تەحقیق ئاوەردم تۆمەز یە نیشان بۆی کۆی کەنعانەن نەسیم ئاوەردی «پیر بورهانەن» بە بۆی پیراهەن یۆسف نەژادەن پەرێو چەم کووران کەعبەی مورادەن ئەو بۆ موخلیسان یەعقووب ئاسا کەرد مونکیران گردین دەس وەدوعا کەرد سەفایێ پەی دڵ، زیبایێ پەی دین ئەربۆها جە لای شاه شەمسەددین دەک نەسیم فیدای سۆزەی ڕاهت بام یا پیر تویچ وەفیدای سۆز ڕاهت بام قووەی بیناییم وەگەرد پاتەن دیدە و بیناییم سەرگەرد ڕاتەن ددان جە سوحبەت ئەغیاران کەندم چون وەدڵ دڵبەند شای «شەڕەفکەندم» بەشق بولوەفا شای وەفاداران سەر حەلقەی گردین نازک نازداران ڕەحمێ چەنیم کەر جە هەر حاڵەتێ نە گێج عیسیان، هەر جەهالەتێ ئەر ڕەحمێ نەکەی وە جەستە و حاڵم وە داغ عیسیان دەروون زووخاڵم چون پیردانا مەعدووم مەحرووم فەرمایش کەردەن فەردی خۆش مەفهوم «ساقی ئامانە نەشۆ جە ویرت» «فەریاد ڕەسیم کەر تۆ بەشقی پیرت» پیر ڕەوشەن دڵ منیچ دەخیلم ڕاگە گوم کەردە و وێڵ و زەلیلم ئێستە وەهەرحاڵ پڕ خەجاڵەتم خاکم وەسەر بۆ پەی قییامەتم پەی دڵوەشی وێم گاگا مواچۆم ئەر سەد ڕەنجەڕۆم سەگی قافڵەی تۆم حەریق کافییەن پەی دنیا و دینم سەگی ئاستانەی شای شەمسەددینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیرەکەی بورهان پیر بووم و ژیر نەبووم بۆ تەجرەبەی کاران بارانی فرمێسکم باراند لەدووی یاران سەرتاپام شین کرد بۆ سەوزەی ڕووی گوڵزاری ئاوی چاوم سوور بوو بۆ سەرووی جۆباری لە خەوی غەفڵەتا هاتمەوە بێداری دیسان وا چوومە سەر شیوەن و سەر زاری تۆ وەنۆش سوحبەت و ڕازی شەوی وەسڵت تۆ وەنێش فیرقەت و زاری ڕۆژی فەسڵت بە پەیکانی مووژەت چەندجارت پێکاوم؟ لە مێحرابی ئەبرۆت بەستیم و گیراوم؟ تۆ ئەگریجەی خاوت، تۆ زولفی لاولاوت بەبێ دانەی خاڵت مەمخەرە نێو داوت بە پەرژینی زوڵفت ڕووی گوڵت شاردەوە دڵم نارد بە دیاری، تۆ بۆچیت ناردەوە؟ یاخودا بێ قەزا بی، لوتفی تۆ هەروایە؟ درێغم لێ دەکەی بۆ تاقەهەودایە؟ تۆجامی لێورێژت، تۆ وغەمزەی خوێنڕێژت تۆ و دەست پارێزت با بەس بێ گورێزت تۆ و ڕیزەکەی ڕازت، تۆ و چاوەکەی بازت تۆ و تیرەکەی نازت، بەس بێ گیر و گازت لەبەرجیلوەت مرم نیقابی ڕووت لادە لەبەرعیشوەت مرم چاوپیاڵەی بادە ئاوڕێکم لێ وەدە، حەیاتم تازەکە جەرگت پارە کردم بەو تیرە نازکە بە وەعدەی خیلافت گۆی سەرت شکاندم بە چەوگانی زوڵفت دڵت لێ رفاندم تۆ تاریکەشەو، هیجرانی چەند ساڵم تۆ ڕۆژی ڕووناک، کۆچی ماڵەوماڵم تۆ باڵای عەرعەرت، زوڵفت لاولاو کە تۆ نیگای دڵبەرت جارێکی لێم لاوکە تۆ دەروونی گەرم و تۆ هەناسەی سەردم تۆ دڵەی پڕ دەرد و تۆ ڕوخساری زەردم لەسەر شانی دڵم باری غەم خوار مەکە تۆ ڕاستی باڵاکەت، شەدەکەت لار مەکە ئەمجا نۆبەی عەکسی تەجەللای سیفاتە ئەمجا نۆبەی جیلوەی جامی خۆش سەفاتە وەک خەتی میشکینت تاکەی پەرێشانی؟ وەک پەڕگاری زوڵفت تاکەی سەرگەردانی؟ ڕووزەردی ئیشراقی خورشیدی جەماڵم شەرمەندەی بارەگای زوڵف و خەت و خاڵم ئاوارەی وەتەن و غەریبی کۆی یارم میحنەت زەدەی دەستی ڕەقیب و ئەغیارم تۆ کەعبەی مرادت، قیبلەی دنیا و دینم جارێ دەرکەوە، با باڵاکەت ببینم مەقامی عاشقان سەدای قەدقامەتە بە نەوای حەزینم ڕاستی قیامەتە بە شێوەی شیرینت سەد فەرهاد دڵ کەیلە هەزار مەجنوون سەودای زوڵفی لەیلە بۆچ هەر من مەخمووری بادەی دیدەی مەستم یا هەر من سەرمەستی جامەکەی ئەلەستم لەلای خۆی حەریقی شەمعی ڕووی خوبانم گیرۆدەی زنجیری پیرەکەی بورهانم ++++++++++++++++++++++