شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: باغی خەیاڵ کە قەتڵی خوێنی من زوڵفی کەچی کرد نییە داخم ئیتر زولفی کە، چی کرد خەیاڵم کرد لە باغی خاڵی فەرمووی: هەتیو! لاچۆ خەیاڵی خۆت لە چی کرد؟ لە خزمەت ئاسمانی حوسنی ڕووی تۆ سەما کەوتە سەما گەردنکەچی کرد بە تیری غەمزە جەرگت پارە کردم تەماشای تیری موژگانت کە چی کرد ئەگەر وەسفت بە ما هذا بشر کەم پەشیمانم دەڵێم وەسفم بە چی کرد؟ خەیاڵاتی شەو و ڕۆژم لە شام و نەهار و زوڵف و ڕووی تۆ بوو هەچی کرد حەریق سینەی کە پڕ دووخانی خەم بوو لە داغی ئەحمەدی دووخانەچی کرد ++++++++++++++++++++++