شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: نووری موحەممەد بەو نوورە کە زاهیر بوو لەسەر ڕوویی موحەممەد عالەم هەموو ئاشوفتە بوو وەک موویی موحەممەد مەخجوول و سەرئەفکەندەیە نەسرین و وەنەوشە بۆ موویی سەمەنبوویی دوو گیسوویی موحەممەد مەجزووبە هەموو کەس بە ڕمووز و بە ئیشارە مەجبوورە لە دەس ساعید و بازوویی موحەممەد سەروی چەمەنیش پێی لە گڵ و خاری غەمایە لەرزانە لە حەسرەت قەدی دڵجوویی موحەممەد لالەش وەکوو من سینەیی پڕ حەسرەت و داخە تا دیویەتی ڕوخسارەیی گوڵبوویی موحەممەد «بورهانە» لەسەر نەفیی مونافاتی شەو و ڕۆژ موویێ کە پەرێشانە لەسەر ڕوویی موحەممەد عالەم وەکوو من جەرگی بڕاوە بە نیگاه و ڕەمکردن و ئیستادەنی ئاهوویی موحەممەد ڕۆح و دڵ و دینت هەیە هەرسێکی حەریقی سەرفی کە لەڕێی وەسف و سەناجوویی موحەممەد ++++++++++++++++++++++