شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: غونچەی مەقسوود موژدە بێ بۆ بولبولی دڵ گوڵ لە باغان هاتەوە قومری عومری خۆی سەرف کا سەروی بۆستان هاتەوە شاسواری عەرسەیی مەیدانی مەردان هاتەوە دڵبەری جانان لە خزمەت جانی جانان هاتەوە پیری ڕەوشەندڵ وەکوو خورشیدی تابان هاتەوە ناییبی عوسمانی سانی خۆش بە سامان هاتەوە وا موعەتتەر بوو دەماغی ئەهلی نیسبەت هەر دەڵێی نیسبەتی پیراهەنی یۆسف بە کەنعان هاتەوە بۆ ئیفادە و نەشری فەیز و لوتف و بۆ ئیڕشادی دین وا لە قەسری عاریفان یەنبوعی عیرفان هاتەوە غونچە سەرپۆشی لە ڕوو لادا بە عەزمی دیدەنی بولبولی تەبعی منیش بۆیە غەزەلخوان هاتەوە سەرخۆشی کەئسول کەرەم سەرمەستی سەهبایی قیدەم باشکوە و باحەشەم، مەجزووبی ڕەحمان هاتەوە موددەتێ بوو ئەم هەوارە بێ سەدا و هاوار بوو تا بە جەزبەی حق بەسانی نەی بە ئەفغان هاتەوە خاتری موخلیس بە دیدارت وەکوو تەبعی حەریق غونچەیی مەقسوودی پشکووت و بە خەندان هاتەوە ++++++++++++++++++++++