شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: ماران گەستە لە قەیدی زەید و عەمرا نیم و دڵ پابەستەیی تۆیە لە هەروەختێ ڕەها بێ پێ دەزانم ڕەستەیی تۆیە دەبێتە ئیفتیرا و بوختان ئەگەر نیسبەت وەغەیری دەم بە هاژەی زولفەکەت زانیم کە مارانگەستەیی تۆیە سەراسەر ڕەخنەیی چاوم نیشانەی تیری موژگانە لەلای خۆی چەشمەسار و سەبزەیی نەوڕەستەیی تۆیە حوبابی ئەشکی حەسرەت بۆتە فینجانی سەر و سینەم لەجێی دەستەگوڵی لێدەن دەڵێن گوڵدەستەیی تۆیە گڵێ بێنی بەسەرما کەی، گوڵێ بێنی بەسەرما کەی غەم وشادی سەراپا هەرچی بێ وابەستەیی تۆیە دڵم شیشەی شەڕابی ڕووتە سرکەی غەیری گەر تێکەم گوڵاویش بە گڵاوبێ، شیشە چون بەربەستەیی تۆیە شکەستەی دەستبەستە چاوەکەم جەبری لەلای تۆیە مەڵێ کەسرە بە شانم چون شکەستە و بەستەیی تۆیە تەنافی زولفەکەت لادە، خەیابانی خەیاڵم ڕاست بە باڵای سەروی مەوزوون و قەدی بەرجەستەیی تۆیە ئەتیببا جەببییان مەسمووم و دانەی حەبییان پووچە ئەوە مەغزێکە بێ ئەمر و دەهانی بەستەیی تۆیە بە ئوممێدی دەوا بۆ لەززەتی دەردی، دڵم دەردێ دەزانم چون گوسەستەی تۆ هەموو پەیوەستەیی تۆیە ئەگەر دەردت نەبایە نیسبەتت چۆن دەبوە دەرمانم کە هەرکەس دێ دەڵێ قوربان حەریقی خەستەیی تۆیە ++++++++++++++++++++++