شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: خەرمانی ئەمەل لە خەرمانی ئەمەل مێرووی عەمەل جەزبی نەکرد دانێ لە زەیقەتخانەدا ترسم هەیە ئاخرسەری دانێ دەڵێن جەردەی ئەجەل ڕێگا بە کاروانی نەفەس دەگرێ شەقامی سینە دەبڕێ بۆ مەتاعی دیدە دەڕوانێ تەریدەی نەفس و شەیتان قافڵەی تاعاتی غارەت کرد ئەگەر جاسووسی ئیمانی نەبێ دەرناچێ ئینسانێ تەرازووی تاعەتت لەنگە هەتا کەی ئەم سەر ئەو سەرتە؟ بە پارسەنگی حەیا دەس هەڵبڕە بنواڕە میزانێ بەسی بێ تاعەتی ڕووکەش مەلەک سەڕڕافی ئەعمالە موحەسسیل نەقدی قەلب و ناڕەوا ناباتە دیوانێ ئەوا بەردی ئەجەل هات و لە شووشەی عومری دا ساقی بە قوربانی پیاڵەی چاوەکەت بم تێکە فینجانێ حەیا خۆ چوو لە نێو جامەی حەیاتی عارییەت بێعار ئەوە داوای دەکەن چبکەم حەریق ڕێگەی ڕەجا کوانێ؟ ++++++++++++++++++++++