شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: هەزیانی ناسازی ئەی جەنابی سەییدی عالی نەسەب کەی ڕەهڕەوێ عەرزە و دەردی دەوام و بێ دەوام دێنێتە وێ بۆ حوزووری پیری کامڵ عاریفی دانایی ڕاز شەمسی ئەفلاکی هیدایەت نەجمی ڕێی هەر شەبڕەوێ خۆ مەسەللەم گەر لە غایب دەستی پیر کۆتا نییە کەی دەبێ دەست و دڵی پیرێ لەبۆمن ڕێ کەوێ ڕۆژ و شەو غەرقی خەیاڵم بێ ئەنیس و بێ نەدیم چاو نەماوە تا بڵێم قەت خەو لەچاوم ناکەوێ خەڵکی گەر دەستی بڕا من چاوی ڕێی دەستم بڕا یەعنی چاومەبڕە لەدەست کەس ڕزقی دەست و پێت نەوێ گەر هەزارپێ بێ و هەزار چاو بێ بە قووەی بازوێ غەیری مەقسوومی نەسیبی کەس وەدەست کەس ناکەوێ وەم دەزانی تۆ لە خزمەت شێخ و قازی لێرەدا مەلجەئە بۆ موستەمەندی دەربەدەر لێرە ولەوێ بۆ قەزای حاجەت لە تەنگانەی زەرووری بۆ کەسێ لێی بقەومێ ئێوە داڵدەن گەر زەرووری هەڵکەوێ ئێستە وەک زانیومە هەرکەس ڕوو لە داڵدەی ئێوە کا خەرمەنی هەستی بەبا چوو ڕۆژێ سەد داڵیەی دەوێ پار لە «پشتەپ» وا شەکی بوو دەفعی سەد وەهمی دەکرد زەننی ئەوساڵ بە یەقین چوو ڕەفعی شەککیش بوو لەوێ پار و پێرار بەحسی فیترەی بەردەسپانیان دەکرد بە قسە ڕابرد و قسەش مەعلوم زەکاتی ناکەوێ تا مەلا حوسێن بوو خەیاڵی پشکەڵێکم لێ دەکرد نەمدەزانی دەوڵەمەند بۆ شیاکە ڕووحی ناسرەوێ ئێستە گەر موللا مەجید سوورباشە لەو دەوروبەرە وەک دەڵێن بێ دەوڵەتە ئەو پشکەڵی ڕێ ناکەوێ ڕەسمی ناسازی وەیە هەزیانی ناسازی هەیە گەر لە بێتامی لە تام و خوێی قسەت دڵ هەڵگووێ سائیلی لامەزهەبی بێڕێ قسەی بێ جێ دەکا وەک ئەمیر فەرمووی زبانی ببڕە تا لە زبان کەوێ نوقتەیی شەک بۆ بەیانی پشکەڵی موللا حوسێن چونکە ئیشکالە بە ئەم فەحوایە کوشتی دەرکەوێ ++++++++++++++++++++++