شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: هەوری خەفەت هەوری خەفەتە بەفری غەمی داوە بەسەرما یا سەڕسەڕی دووریتە کە لێی کردمە سەرما گاهێ بە شەرارەی غەم و گەه سەڕسەڕی هیجران خۆشی نەبوو بۆ من نە بە گەرما نە بە سەرما کەوتۆتە سەرم ئەشک و غوباری ئەلەمی دڵ یەعنی: کە قوڕی میحنەتە کردوومە بەسەرما گەر دەچمەوە ساحیب نیە هیچ مونیس و ساحیب گەر دەچمە سەقز ناری سەقەڕ وا لە جگەرما شاهیدمە حەواسم کەسەکەم چەندە کەساسم بەخودا نییە غیرەت لە خەیاڵ و لە نەزەرما هەرچەندە بە جیسمانی کە دوورم لە حوزوورت ڕۆحانییەتت سەبتە لەنێو دیدەیی تەڕما تۆفانی سروشکم چووە سەر جوودی وجوودم کەشتی تەنی قوم کرد و نە نووح و نە ئەسەر ما لەوساوە کە تۆ ڕۆیی دڵم ڕۆیی بەدووتا هێلانەیی تەن هەروەکوو مەئوایی سەقەرما بێ فەوجی وەفاکەت کە جەفایە وەرە ئەمشەو ئەم لەشکری ئاهی منە بێ فەتح و زەفەر ما لەم قەسوەتەدا دانەکەوێ پەردەیی زوڵمەت بەرچاوی دڵم بگرێ، دەسا بێ بە گوزەرما ئاوێنەیی دڵ ژەنگی قەساوەت ڕوخی پۆشی خاکستەری دڵسووختەیی بێنە بەسەرما مەنواڕە بە زاهیر کە بەبێ قووتم و ڕووتم ڕووت، قووت و خەیاڵت غەزەلی چاکە لەبەرما سەرمایەیی ئەم مڵکی خەیاڵاتە حەریقی حەیفێ کە تەلەف بوو، بە هەدەرچوو، بە زەرەرما ++++++++++++++++++++++