شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: دەردی گران بەشی ناسینی نامەردی لە کەسدا مەردی نابینم لەلایێکی کە ڕووگەرمی نەبێ دڵسەردی نابینم چ ڕووسپیەک بە ڕووسووری لە بۆتەی ئیمتحان دەرچوو درۆ ناکەم بە وەجهی ڕاستی ڕووزەردی نابینم لە کەند و ڕەندی عالەم قەت مەپرسە گەر خیرەدمەندی خودا هەڵناگرێ ڕەندم نەدیوە کەندی نابینم لە کەس وردیم نەدیوە تا درشتی پێ نمایان بێ کەسێ بڕوێش دەکا و لافی دەقیقەوردی نابینم گەلێ کەس دەستی چا دەڕوا وەکوو چا ئابڕووی ڕۆیی بەڵام بۆ دین وەکوو دونیا بە دەستوبردی نابینم ئەوەی عاریف بوو دەیزانی ئەمن چم دەکوت و لام باشە دەڵێم زاهید بە دارا چێ ئەمن وەک بەردی نابینم حەریق دەردی گرانە دەردی بێ هاودەردییێتی وا لە هاودەردێ گەڕاوم حەیفێ هیچ هاودەردێ نابینم ++++++++++++++++++++++