شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: گوڵی گوڵشەن بۆ جەمعی غەم و شادی نەبوو ڕۆژی محەڕڕەم ڕووت بەرگی گوڵی شادی و زولفت شەوی ماتەم بەو وەجهە دەڵێن مەسحەف و بەو نوقتە دەڵێن دەم بەو زولفە دەڵێن قەید و بە ئەو حاشیە پەرچەم تەفسیری شەوی وەسڵ و غەمی ڕۆژی فیراقە مەشهوورە لە دنیا بە بەهەشت و بە جەهەننەم تەقسیمی ئەزەل وا بوو لە دوایی من و یارم بۆ سەیری ئەمن سەید و ڕەقیب کەلبی موعەللەم تەسبیحی سەنای زولفی خەیاتە و لەبی مەرجان سەرڕیشتەیی ئێمەی دەوێ بۆ عیقدی مونەززەم شادی ئەسەری مەستییە بێ شەرت و وەفایە بۆ فرسەتی تەنگانە غەمە مونیس و مەحرەم عومرێ کە ئەساسی هەوەسی بازیی نەفس بێ قابیل نییە بۆ خێوی وی شادی و ئەلەم و غەم بێ سێبەر و سەبر و گرە شەوقێکە مودارا نەمدیوە لە گەرما و لە سەرما دڵی خوڕڕەم بۆ دڵبەری مەعنی لە حەرەمخانەیی ئەسرار خۆی و قەڵەمی ماوە حەریق ئێستە بە مەحرەم ++++++++++++++++++++++