شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: شیعری ئاودار بێینە سەرباسی نیگاری گوڵعوزار شۆخ و شەنگ و لالەڕەنگ و چاوخومار چاوی مەخمووری کە هەڵبێنێ بەناز دڵ لەلای نامێنێ ئارام و قەرار پەرچەم و کاکۆڵی داوی دین و دڵ گۆشەیی چاوی فریوی ڕۆژگار دڵبەر و خورسەند و شیرین و لەتیف نیم نیگاهی شیبهی ئاهوویی تەتار لێوی لەعلی وا دڵی خستوومە خوێن جۆگەلەی خوێنین لە دیدەم دێتە خوار ڕۆژ و شەو هەردوو مونافین پێکەوە یاری من جەمعە لە لای لەیل و نەهار سینە پڕسۆزە بەڕووی نارینی نار وەک تەنووری پڕ لە سۆز و پڕ شەرار تەرفی ئەم شارە چ خۆشە بۆ بەهار لایێ گوڵغونچە لەلایێ لالەزار بێوەفایی هەر لەبۆ یار مایەوە ئاخری هەر بێوەفایی کردە کار کەس وەکوو من بێبەش و مەئیووس نییە باغ وەکوو من زەرد نییە وا بێژومار ئافەرین بۆ تەبعی سافت ئەی حەریق بێ غەلوغەش ئێژی شیعری ئاودار ++++++++++++++++++++++