شاعیر: حەریق کتێب: غەزەل سەرناو: گەوهەر فرۆش ئاشقی سەروی قەدت قومری سیفەت زاری دەکا ڕووی گوڵی تۆ بولبولی دڵ فێری غەمخواری دەکا خۆت وەکوو سوڵتان و چاوت حاکم و ئەبرۆتە شیر تیری موژگانت وەزیرە مەشقی خونخواری دەکا کەوتە نێو زوڵماتی زوڵفانت دڵی ئەسکەندەرم خدری زیندەی ماچی لێوت، کەی دێ ڕزگاری دەکا من بە میزانی تەبیعەت گەوهەر ئەفرۆشم، دڵم وا لە شامی زوڵفی تۆدا کەسبی عەتتاری دەکا مەیخەرە ژێرپێتەوە گەر حەز دەکەی ژیر بێتەوە دڵ کە منداڵە شەکەرخەندەی لەبت چاری دەکا مورغی دڵ برژا لەبەر قرچەی هەتاوی فیرقەتت تابەکەی داوی سەری زولفت گرفتاری دەکا توتیی دووکانی حوسنت بولبولی تەبعی منی خستە نێو بەندی تەماع و فێری بازاڕی دەکا مەستی بادەی چاوی تۆم و پێم دەڵێ مەستی مەیە سەیری کەن بوختانی ناحەق چۆن بە لەب جاری دەکا بێرە مەیدانی فەساحەت ئەسپی خۆت لینگ دە حەریق تا بزانم کێ بە شێعرت سوحبەت و یاری دەکا ++++++++++++++++++++++