شاعیر: قانع کتێب: زایەڵەی زرێبار سەرناو: لە ساڵی ١٩٥٤دا، لە دەوروبەری هەڵبژاردنەکەدا لە پێنجوێن دەبێ... سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani لە ساڵی ١٩٥٤دا، لە دەوروبەری هەڵبژاردنەکەدا لە پێنجوێن دەبێ. مودیر ناحیەیەک لە پێنجوێن دەبێ، چەند جارێ دەیگرێ و بەرەڵڵای دەکات. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ڕۆژێکیان دەیەوێ بە سەفەر بچێ بۆ ناوچەی بەرزنجە، دەچێتە لای مودیر و پێی دەڵێ: جەنابی مودیر بەگ، دەمەوێ بە سەفەر بچم، حەفتەیەکم پێ دەچێ، ئەگەر لەم هەفتەیەدا گرتن و مرتن هەیە ئەوا با نەڕۆم؟ !!! ++++++++++++++++++++++