شاعیر: قانع کتێب: زایەڵەی زرێبار سەرناو: بیرەوەریەک لە کاک بورهان سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani مامۆستا موحەممەد ساڵح عەبدی فەرمووی: لە سلێمانی تووشی کاک بورهان بووم و دوای چاک و چۆنی و هەواڵپرسی وتم: چییە، ناسازی؟؟ وتی: مەپرسە، زۆر حاڵم ناخۆشە، دەمەوێ سەری خۆم هەڵگرم و بچم بۆ جێگەیەک کە هیچ کەس نەزانێت. وتم: ئاخر بۆ؟؟؟؟ وتی: دەمەوێ لە دەست ژنەکەم ڕاکەم، منی شێت کردووە، گیرم خواردووە بە دەستیەوە، جارێ کە مان دەگرێ، بە دوو حەفتە جارێ قسەیەکم لەگەڵ ناکات. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ منیش زانیم کە دڵی پڕە، بۆیە بۆ دڵنەوایی ئەو وتم: جا کاکە ئەمە ۆ هیچ نییە، من ژنێکم هەیە، ئەگەر ئێستا بچین بۆ ماڵی ئێمە دەبینی سەرین و دۆشەکەکان هەموویان بۆگەنیان لێ دێ، هاتم زۆر لە بارەی وەزع و چۆنیەتی ماڵی خۆمانم بۆ باس کرد، ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە ئەو دەیزانی من ژنم نییە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ وتی: وەڵڵا هی من ئاواش نییە، بەڵام چونکە منت پەشیمان کردۆتەوە و نەتهێشتووە بڕۆم، دەعوەتت دەکەم بێیتە ماڵمان، چونکە مریشکمان هەیە. من وتم: ناتوانم بێم. وتی: ئاخر من بۆتە شەڕم و ڕووم نییە بڕۆمەوە، بە بۆنەی تۆوە هەم من دەڕۆمەوە و هەم تۆش دەعوەت بە. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاتێ چووینە ماڵ، نانیان هێنا، نیسکیان هەبوو. وتی: جارێ با ئەمە بخۆین جا مریشکیش دێنن. بە دەم خواردنەوە من مریشکم لە بیر چووە و بە تێر و تەسەلی نیسکمان خوارد. دوایی کە لە نیسک تێر بووین بە دایکی وت: دایکە ئەو مریشکە بێنن، منیش وتم: تازە تێر بووین ئیتر چی بێنن. دایکیشی نەیهێشت قسەکەی من تەواو بێ بە پەلە چوو مریشکێکی زیندووی هێنا و کاک وریا وتی: ئەها مریشکمان هەیە. شایانی باسە کە لە هەیواندا لیستی خواردنیان هەڵواسیبوو کە لە حەفتەدا تەنیا یەک ڕۆژ برنج و گۆشتیان هەبوو. ++++++++++++++++++++++