شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: وزەی کۆنە پەرستی سەبارەت: ئەم شیعرە ساڵی ١٩٤٣ لەمەریوان وتراوە - نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani جووتیاری ئەم وڵاتی ئێمەیەدوچاری خەم بووە گیرۆدەی هەژاری و غەرقی ستەم بووە ئاغا بە نووکی نێزەوە و پاڵپشتی حوکمی ڕۆژ خوێنی هەژار و بێکەسی پێخۆری ژەم بووە ئەمڕۆش بە پێچەوانەی ئاواتی ئەم گەلە دوژمن لە کوردەواریا خەریک زیل و بەم بووە ئاغا خەریکی شادی و ئاهەنگ و خواردنە ڕەنجی فەلاحی ماندووە لە ناو کۆشکی جەم بووە ڕازاوەیە و جوانە هەموو دیوەخانی میر خانووی فەلاحی قوڕبەسەریش نوقمی تەم بووە خەڵاتی نۆشە ڕەنجی فەلا بۆ بەگی... . س ڕەنجی هەژاری دزیوە ئەگەر زۆر و کەم بووە بێگار و خەرج و سەرانە هەموو عورف و عادەتن سوورانە ئەرک و باری گرانی ئەلەم بووە قانوونی ئەم زەمانەیە، گەرنا بە یک ساعەت کۆشکی جەنابی میرە کە وا تەختی چەم بووە دیوانی میر و مامەڵەی کچی جووتیاری قوڕبەسەر زۆر سەیرە شەرمی نەماوە بە بازاڕی زەم بووە نیزامی ئێستەیە باڵی فەلاحی جەڕاندووە گەر نا دیاری بۆ بەگ و میر مەرگ و سەم بووە قانع بە ئاشکرا بە ڕەش و ڕووتی کورد ئەڵێ: باوی نەماوە ئەم نیزامە، دوچاری وەرەم بووە ++++++++++++++++++++++