شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: خوێندن سەبارەت: دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ٢٦٩. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی تۆکە بابی، کوڕەکەت عیلمێ بخوێنێ چاکە عالەمی جاهل لە لای من بە مەسەل خاشاکە وەرە بنواڕە لە کوردا ئەوە وا عیلمی نییە حاملی کوولەکە و زەرگ و دەف و مەششاکە١ بەرلەوا عیلمی حەق و شەرع و حەدیس و قورئان جا لە پاشا لە سەنایع بە دڵت کام چاکە پینەچی گەر بە تەزەللوم لە وەتەن دوورۆ کەوێ لە هەموو لایێ بە سایەی عەمەلۆ بێ‌باکە کوڕی پاشا لە غەریبی بە ئومێدی نانێ وا پەشێوە کە ئەڵێی گێژی خەمی تلیاکە ئەوەی عیلمی هەیە دایم بە دەماخ و شەوقە ئەوی عیلمی نییە چاوی بە ئەبەد نمناکە قانعی چۆن عەمەل و عیلمی نییە بێ ئەسەرە سەد هەزار دەفعە ئەڵێ خۆزگە بەوەی حەککاکە ١. ئەمانە کەرەسە و کەل‌وپەلی سواڵ کردن بوون. ++++++++++++++++++++++