شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: ئیشی هونەر سەبارەت: دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ٢٦٥. - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی تێ‌بفکرێ کە سەراسەر هەموو ئیشم هونەرە ڕەمز و مەعنای کەلامم بە حەقیقەت گەوهەرە هیمەتم عالییە، ئەمما چ بکەم کیسەتوهی١؟ ! بازی تەڕلان و تەوارە کە بەبێ باڵ و پەڕە خەو لەگەڵ ئەشکی خەما هاتوو لە چاوم ڕۆیی نەگەڕاوە، بە گومانم لەگەڵی هاوسەفەرە نیگەهی چاوت ئەگەر جەرگی منی کون کون کرد تیری موژگانت حەکاک و بۆ عەقیقم جگەرە لە بیابانی فەنا، بۆ سەفەری مڵکی عەدەم پێ بەسەر، سەر بە قەدەم لێدە بڕۆ، بێ‌خەتەرە سەگ‌مەگەس وار لە دەوری سەگەکەت دێمە تەواف خاکی ژێر پێی سەگەکەت بۆ مەگەسی دڵ شەکەرە سینەکەت خاڵییە 'قانع'، دڵەکەت شوێنی نییە لای چ شۆخێکە دڵت ئێستە وەها بێ‌ئەسەرە؟ ! ١. کیسەتوهی: کیسە خاڵی، گیرفانی ئەوی پووڵە تێیدا نییە. ++++++++++++++++++++++