شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: فیکری لوقمانی سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ٢٦٨. گەرچی خۆم شێتی زەمانم، فیکرەکم لوقمانییە وەحشیی و سەرمەست و گێژم، خوڵقەکەم ئینسانییە گەر حەسەد لابەی خەیاڵم سەد ئەرەستوو پەست ئەکا قەت لە زاهیر تێ مەفکرێ، سووڕەتم شێخانییە هەر بەوا بمزانیایە، کاکی کوردم کەوتە ژێر لاوی خوێن گەرمم خەریکی ئیشی ناو کۆڵانییە مردنم چاکە عەزیزم، بێژەنی خوسرەو نژاد ئێستە مەحکوومی چەپۆکی جوولەکەی کاشانییە کوانێ ئەو بازە چریکەی سەد شەهێنی کەڕ ئەکرد؟ بۆچی لەقلەق خۆی ڕەئیسی چەشمە وو سەرکانییە؟ ناوی قانون و عەدالەت، وەک پڵاوی خانەقا ئیسمی بێ جیسمن سەراسەر کردەیی شەیتانییە چون زەمانە خۆی هەڵە و سەییارە تەبع و ئارەزووی 'قانعیش' گاهێ عیراقی، گاهـ گاهـ لوبنانییە ++++++++++++++++++++++