شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: سنوورەکەم سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani کوردستان بەهەشت سەر ڕووی زەمینە بێشەی شێرانی خاوەن نگینە دار و بەردەکەی چەشنی گەوهەرە ئاو و سەرچاوەی عەینی کەوسەرە وەسفی کوردستان قەت تەواو نابێ توولی نادەمێ ئیتر کۆتابێ بەڵام سنووری بەبێ زیاد و کەم بۆت بەیان ئەکەم بە بێ دەرد و خەم بە پێی نووسینی جوگرافیاکان تەرەفی غەربی بۆت ئەکەم بەیان لەکێوی توورووس تا ئەسکەندەروون هەتا بەحری ڕەش بەبێ چەند و چوون تەرەفی شیمال هەر لە بەحری ڕەش هەتا ئاردەهان بەبێ غەل و غەش لە ئاردەهانۆ بۆ ئاوی ئاراس ئەمە شیمالە، بە عیلمی قیاس تەرەفی شەرقی لە کێوی ئەلوەند تا گۆلی ورمێ، بەبێ چوون و چەند بچێتۆ ئاراس، گشت ڕۆژهەڵاتە ئەمە مەشریقی کوردستاناتە لەکێوی ئەلوەند تا جەبەل حەمرین ئەهواز و ژەنگار، پارچەی نسیبین ئەمە جنووبە، چاکی بزانە ناو ئەم سنورە خاکی کوردانە ++++++++++++++++++++++