شاعیر: قانع کتێب: دیوانی قانع سەرناو: گەڵباخی سەبارەت: نووسین: موحەممەد فەتحی - @mamosta_qani ئەی میللەتی گەڵباخی زەدەی دەستی نەدامەت! ئەی مەنشەئی ئیحسان وکەرەم بەحری سەخاوەت! کوا ڕەونەقی دێرینە لەسەر بەزمی عەباست؟ کوا شۆڕشی مەیدانی عەلی شێری شەجاعەت؟ کوانێ قولی وکوا ئەسەد و کوانێ موحەممەد؟ هەرسێ خەلەفی یاری خوان کانی کەرامەت تا دوێ بوو یەقین مەسکەنی تۆ خاکی زەهاو بوو بۆ ئێسته وەها ماتی لە ژێر باری سیاسەت کوا کەشمەکەشی دەشتی کرن خوتتەیی شێخان ئەفسووسه لە بۆ ئێوه، هەتا ڕۆژی قیامەت ئەو وەخته نەبوو توخمی نیفاق و شەڕ و شۆڕش بۆیه کە هەموو دوژمنی خۆت هاتە ئیتاعەت بۆ سەر کزیی ئەم هۆزه دلێره وەکوو قانع ڕوو زەرد و سەر ئەفکەنده له ژێر باری قەباحەت ++++++++++++++++++++++