شاعیر: قانع کتێب: چوارباخی پێنجوێن سەرناو: خاکت بە نرخە کوردە وەسفی کوردستانت، خۆشترە تا سەد کیتاب سیاچەمانە خۆشترە بۆ تۆ هەتا چەنگ و ڕوباب شۆڕشی قەلبت ببێ و گوێ ڕاگری بە دەنگی نەی جەرگی بەدگۆی کوردستانت، هەڵ ئەقرچێ وەک کەباب دەنگی شمشاڵ و خرۆشی دەف، بگاتە هەر دڵێ حاسڵی کشف القبورە، ڕۆشنە زومرەی عەزاب ئافەرەم بۆ تۆ وەتەن، وا خاک و خۆڵت گەوهەرە غەیرە مەحسوورە تەعامت، زۆر و بێ حەد و حیساب من لە دنیادا هەوارم ماڵە گەورە و شێرە بێ ڕۆژی مەحشەر چاترم بۆ دەفتەر و نامە و کیتاب مامۆساکانمان ئەڵێن: دنیا نموونەی ئاخرە تێ بفکرێ خۆت ئەزانی کێیە حازر بۆ عەزاب سابتت کرد قانعا! کوردان لە گشت کەس چاترن مژدە بێ بۆ کوردەکانی هەرزەکارانی شەباب ++++++++++++++++++++++