شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: سوودی وڵاتم سوودی خاکی کوردستانم چەن هەزاران دەر هەزار بۆت بنووسم کاکی کوردم، میوەیەکی بێ شومار تووتن و گەنم و برنج و هەرزن و زەڕڕات و جۆ گەنمەشامی و دێمیلە، هەم داڕوجان و گسکەشار باسخ و نارنج و لیمۆ، پرتەقاڵ و هەم ترێ کاڵەک و شووتی و ترۆزی کوولەکە و سەوزە خەیار چۆنەر و سڵق و شویت و بامیە و کونجی و پەموو شێلم و ماش و تەماتە، باینجان و کالیار نۆک و نیسک و پەڕشە و پاقلە و پەتاتە و لۆبیا سێو و هەرمێ، قۆخ و قەیسی، گوێز و کشمیش و هەنار کاهوو و پیاز و کەلەرم و تەرسۆن و بنعەرزیلە کاشمە و کۆڵ و بناو و، سور هەڵاڵی لانزار مێو و سنجوو و کێکف و ژاڵە و گزیچار و شەهێن گۆیژ و چوالە و بەڕوو و پەڵک و باڵاڵووک و چنار داری بی، پێنج تایەفەن، لازم نییە ناویان ببەم خاوەنی سی و نۆ بەری خاوەن ڕەواجە مازوودار گزگل و خڕنووک و مازوو، پانکە و سیچکە و کەڵنج پۆزە خووگە و هەمزە ئاغا، هەور بردوو و شاخدار بەر گەڵا و تسقل و سەوزاڵی و نیسکە و گرێ کارگ و قژگە و دەمووکە، سێفەڵووکەی ئاودار جەوت و شۆکە، زۆڵەک و شینکە و بەڕوو هەژگ و گەڵا هەم گەزۆ و زووخاڵ و پیفوو، چاکترینیان بارەدار قانعی کاسب نیە، بۆیە کەمی لێ زانیوە! بۆ ئەوانی تر بپرسە لای پیاوی کاسبکار ++++++++++++++++++++++