شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: چۆنیەتی زەمانە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی قانع، باخچەی کوردستان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ٩٦. بێ‌حەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەر داکا حەیا کەندەڵان سەربەرزو شادە، خۆی بشارێتۆ چیا گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ، قەت سەر لەخاک ناکاتەدەر چونکو ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا با لە هەورا سەرنگون بن مانگ یا ڕۆژی جوان شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێک‌وپێکی دەورەکەت گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا نێرە گاجووتی ئەبەیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سلیمانی ئەکەی خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی [هەیا] ++++++++++++++++++++++