شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: هەتیو لە ڕۆژی جەژنا جەژن، ڕۆژێکە ڕۆژی شادییە ڕۆژی سەیران و دڵ ئازادییە ڕۆژی نیشات و کەیف و دەماخە ڕۆژی سەیران و سەیرانی باخە گشت کەس بە دڵخۆش لەناو مناڵی هەموو بە مەرام حاڵ و ئەحواڵی هەموو لیباسی تازە لە بەردا هەموو مێزەری شیرین لە سەردا ئەم بۆ ماڵی ئەو، ئەو بۆ ماڵی ئەم ئەسووڕێنەوە بەبێ دەرد و خەم دەم بە پێکەنین، دڵ پڕ لە سروور لیباسی بەریان زەرد و سەوز و سوور ئەمما بۆ هەتیو، ڕۆژی زارییە ڕۆژی گریان و بێ قەرارییە نە دایک سەر و جلی ئەشۆرێ نە باوکی هەیە، بەرگی بگۆڕێ نە پارەی هەیە، بیبا بۆ سەیران هەر وەکوو باقی دەستەی هاوسەران بەبێ خەمخۆر و بێ پشت و پەنا بێ پێکەنین و بێ هەرا و زەنا سەر کز و پەشێو، لەبن دیواران عاجز و مەلوول، وەک ئازێتباران دڵسۆزی نییە دەس خاتە شانی خەرجی ئەو ڕۆژە کاتە گیرفانی ++++++++++++++++++++++