شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: شێرانی مەکتەب ئێوە ئەی شێرانی مەکتەب! واسیتەی ژینی منن واسیتەی ژین و ژیان و ڕۆحی شیرینی منن کۆمەڵی ئەولادەکانم، وان لە زوڵماتی جەهل تاقە ئێوە خوێندەوار و نەسڵی نوورینی منن موددەعی گەر بێ خەیاڵی نام و نەنگی من بکات بۆ ویقایەی حیفزی نەنگم، ئێوە پەرژینی منن ئاسمان نابێ خەیاڵی بەرتەری و زیادی بکا ئاسمانی ئاسمانم، ئێوە پەروینی منن! سەد کە دێم و بێ بەراوم من لە کوێ «قورفە» لە کوێ تێ بفکرین تۆ خوا مەئمووری تەخمینی منن مەرهەمە تەسکینی زام و دوکتەرە دەفعی بەڵا بۆ دڵی پڕ ئێش و زارم، ئێوە تەسکینی منن گەر وەکوو قانع لە بۆ تەرفیعی من کۆشش بکەن لاوەکانی خۆشەویستم، کۆڵەکەی دینی منن ++++++++++++++++++++++