شاعیر: قانع کتێب: باخچەی کوردستان سەرناو: ملوێنکی گرێی دڵ وا سەرم دووبارە گەردولوول ئەکا بۆ دەردی سەر لای نەدا تاوێ لەسەر دەردیسەری و گێژی خەتەر بۆ موقدەمەی خەیاڵی وەسڵی ڕۆحم دەر ئەکەم عەزمی هێندە جەزمە حاکم، خۆی وەها بوو بە چەپەر نووکی موژگانی ئەمەندە خوێنی جەرگی چەشتووە سڵ ئەکا ئەمڕۆ لە سووریی سوورهەڵاڵی بەر کەمەر جا، کە وا بوو هەر زەمانێ تیری عیشوەی خستە کار دابڕەژین ئەشکی خوێنین، چاکە بۆ دەفعی زەرەر جوملە موستەغنی لە عیشقن، بۆیە گوێ نادەن بە خەم نەرگس و سەرو و سنەوبەر، سۆسەن و نەسرینی تەڕ بەندی جەرگم بۆ دەزوو، عوقدەی دڵم بۆ دەنکەکەی بۆ ژمارەی فیرقەتی دولبەر لە شەو هەر تا سەحەر قانعا گرپەی دڵت وا ئاگری بەر دا قەڵەم دەردی دڵ ئەمجا بە چی ئیزهار ئەکەی خاکت بە سەر ++++++++++++++++++++++