شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: ئاردەڵانی لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب خانەدانی ئاردەڵانی، خاوەنی تێغ و تەناب باسی بابائاردەڵانت بۆ بکەم چۆن پیاوێ بوو؟ ساکنی گوڵ عەنبەر و یەک حاکمێکی کامیاب تایەفەی گۆرانە ئەسڵی، خەڵکی خاکی شارەزوور پایتەختی شاری زەڵمە شاهیدی قەولم کیتاب یادگاری پاشی خۆی ناوێ کڵۆڵە بێ درۆ پاشی ئەو ئەلیاس و خدر و بابلۆی خاوەن عیتاب مونزیرێک و دوو حەسەن، خدرێکی تر، ئەلیاس دوو مستەفا خان و عەزیز و ئەحمەدی عاشق ڕوباب ئینقرازی ئاردەڵانی هیچ نەبوو ئیللا غروور قەهری هیچ و پووچی زۆر و کیبری بێ حەد و حیساب قانعا باسێ لە حاڵی کوردەکانی تاڵشی بێنە پێشۆ تا بزانن چاک بوون یاخۆ خراپ ++++++++++++++++++++++