شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: گوڵ کە مەیلی دولبەری بێ، مشتەری پەیدا ئەکا سەبارەت: دیوانی قانع، گوڵاڵەی مەریوان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ١٦. - دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ٥٧. - نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی گوڵ کە مەیلی دولبەری بێ، مشتەری پەیدا ئەکا دڵ کە کەوتە عیشق‌بازی، زاهدێ ڕیسوا ئەکا ماڵەکەم دارالجنونە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن؟ عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا بمکڕێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم، سەهوی زلە بۆ مەتاعی بێ‌بەها، کێ مامەڵە و سەودا ئەکا بۆیە عوریان ناگەڕێم، داوێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن ڕەنگی ئاڵ ‌و واڵی لێوی دولبەرم پەیدا ئەکا ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ چون وتارت هێندە تاڵە، دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا گەر تەماشای جێ دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ عاشقی ئەبرۆی ئەبێ، هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا "قانعی" چون کەوتە فیکری دولبەری، کوشتی بە خەم کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا ++++++++++++++++++++++