شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: ستایشی مەریوان سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیوانی قانع، هۆنراوەی: شێخ محەممەد کابولی، کۆکردنەوەی: بورهان قانع، کەڕەتی چاپ: هەشتەم ١٣٩٣ انتشارات پانیذ، لاپەڕە ١٢. ئەم خاکی مەریوانە وەکوو جەننەتی خەزرا پڕیە لە مەلەک، یەعنی خەجێ و فاتم و عوزرا ئەم خاکی مەریوانە وەکوو خولدی بەرینە ئەم خاکی مەریوانە وەکوو عەرشی موعەللا ئەم خاکی مەریوانە، برا کانی سەفایە ئەم خاکی مەریوانە وەکوو زروەیی ئەعلا ئاو سارد و هەوا سووک و فەرەح‌بەخش و عەتردار بۆ خوشترە دڕکی، لە دوو سەد نەرگسی شەهلا پیاوانی هەموو ژیر و ژنانی هەموو ئاقڵ پیرانی هەموو ڕەند و مناڵی هەموو دانا مەستانە سیفەت سەف ئەبەسن گەورە کچانی زیبەندەترن کاکە لە سەد تاوسی زیبا یاخود بە مەسەل کەبکی دەری١ جیلوەفرۆشن بێ‌باک لە هەر تانە، وەکوو دایکی مەسیحا گوڵزارە هەموو دەشت و دەر و شەربەتە ئاوی گۆیا تۆ ئەڵێی زەمزەمە؛ یا کەوسەری ئەعلا کانی کەرەم و مەخزەنی ئەسراری سەداقەت یا وەک سەدەفی پڕ لە دوڕ و دانەیی یەکتا بۆ زامی خەفەت مەرهەمە سەیرانی مەریوان پڕیە لە وەتەنخواهـ، وەکوو قانعی دانا ١. کەبکی دەری: زڕەکەو، ژەرژەزڕێ، کەودەری، کەوەزڕی. [فەرهەنگی کاوە] ++++++++++++++++++++++