شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: ئەی لە بەختی عاشقی ئاوارەکەت ڕژد و چرووک ئەی لە بەختی عاشقی ئاوارەکەت ڕژد و چرووک ئەی کە زیددن ئیش و کارت، سەرگران و شێوە سووک گەر بە نازۆ بێتە سەر باری کەرەم، بۆ عاشقان سەد کەڕەت بێجا ئەکات، شێخ ڕوو ئەکاتە سەر سلووک کوشتەگانت گەر شیکایەت کەن، لە دەس جەور و جەفات مۆر ئەکەن بۆیان قەباحەت، قازی و موفتی و ملووک من بە دەور و پشتی یارا «ئایەتولکورسی»م ئەخوێند ئەو بە عیشوە پێی وتم، لاچۆ، هەتا کەی نووکەنووک؟ شێخ ئەگەر بۆی شێت نەبێ، مەعلوومە بێ ویژدانییە چۆن بە دایم شۆخ و شەنگە، بەر میسالی تازە بووک تان و پۆی بەندی دڵ و جەرگی بە جارێ هەڵچریم وەختێ ڕەمزی چاوی خستە هاتوچۆ هەر وەک مەکووک قانعا ڕەندی بەجێ بێڵە، لە بۆ گەنجی وەتەن تۆ لە عیشقت چی بە کەللەی پووچەڵ و گوێی پڕ لە تووک؟ ! ++++++++++++++++++++++