شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: تەمەن و ئارەزوو عومرەکەم باریک و کورتە، ئارەزووم پان و درێژ فیکرەکەم فیکری ئەدیبە و سوورەتیشم گێژ و وێژ ئاوی لافاوی خەیاڵم، هێندە ساف و ڕۆشنە ئاویاری خۆی ئەکا، بێ فەرقە لای هەوراز و لێژ بێ تەماشا کە لە کوردا، دائەپۆشێ شیعری من پژدەر و گۆران و سۆران، جافەتی و شیروان و گێژ گەر لە نوکتەی خامەکەم دیقەت بکەی، ئیقرار ئەکەی سەر بە سەر یاقووتی سوورە و شەوچراغی شوعلەڕێژ شەخس وەختی عالمە، عالم بە هەر ئەشیا ببێ بێ سەواد وا تێ ئەگا، زانین هەموو دەسنوێژە و نوێژ قانعا مونکیر ئەگەر فیکری کولی ئامادە کا بێنە دەر تێغی زمانت هەر وەکوو شمشێری تیژ ++++++++++++++++++++++