شاعیر: قانع کتێب: گوڵاڵەی مەریوان سەرناو: شێرەزای کوردم هەموو کەس شارەزای من بێ، کە شێر و شێرەزای کوردم بە دایم گوە بەراوازی، دەلیل و ڕەهنومای کوردم خوا نەیکا ئەگەر دەردێ زوهووری کرد لە کوردستان وەکوو قۆچ خەلیلوڵڵا، بە قوربان و فیدای کوردم فیدایی من لە بۆ کوردان، خوسووسی قەت نەبینراوە بچووکی بەگلەر و شێخ و مەلا و شاه و گەدای کوردم ئەجەل دەستی من و داوێنی تۆ فریا کەوە زوو بێ بە خۆم و ڕۆحمۆ حازر، لە بۆ دەفعی بەڵای کوردم چ باخێ پڕ لە گوڵ، هەرگیز نەبینراوە بەبێ بولبول منی سەودازەدەش وەک بولبولی شاخ و چیای کوردم لە خزمەت با بەجێ مابم، بە تەیرێ هەر ئەبم مەعلووم کە وا بوو، هودهودی شەهری سلێمانی سەبای کوردم لە سووتانا چ بێ باکم، کە چۆن پاش مردنم قانع لە چاوی ئەهلی دانشدا، وەکوو ڕۆح تووتیای کوردم ++++++++++++++++++++++