شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: خۆشم قوربان بە بەندیخانە و زنجیر و سێدارەت خۆشم، قوربان، بە بەندیخانە و زنجیر و سێدارەت به شرط ئان که ناری بر سر من طعن اغیارت دڵم مەحبووسە جەرگم لەت لەتە عەقڵم لەدەس دەرچوو به تیغ حاجب و زلف کمند و چشم سحارت نەوەک هەر من بناڵێنم وەکوو بولبول لە هیجرانت رقیبان سگ صفت گردند اندر باغ و گلزارت ئەمن بووم باخەوانی باغەکەی تۆ ئێستە بێ مروەت دگر چیند گُلت، من دیده دارم بر خس و خارت هەناسەم ساردە بۆ دووریت وەکوو مەیلت لە دووری من دلم سوزد ز تاب نیم تن چون برگ گلنارت تەبیب ناکا عیلاجی دەردی دووری دڵ، وەها چاکە برَم این خسته پیش عارفی چون چشم خمارت دەماغم ئەمڕۆ عەترئالوود و موشک ئەفشان و گوڵ بێزە مگر بویی صبا ئارد ز سوی زلف تاتارت گەلێ تاریکە دیدەم دوور لە دیدەی مەست و مەخموورت دهانم تلخ گشته بی لب لعل شکر بارت عەزیزا ئەهلی میسرێ بوون بە کڕیارت بە گیان و دڵ کنون کُردی تنِ چون ریسمان ئارد به بازارت ++++++++++++++++++++++