شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: لە دووری تووتیای خاکی قەدەمگات دیدە بێ نوورە لە دووری تووتیای خاکی قەدەمگات دیدە بێ نوورە لە هیجری مەیی لەبی لەعلت، دڵ و [کوانێ] مەخموورە؟ شەهەنشاهی خەیاڵت مەجلیسی بەزمی لە تەن دانا دڵم ڕەققاسە، سینەم چەنگە، ناڵەم ساز و سەمتوورە خەیاڵت پێی دەزانی عاشقی تۆم تاکوو دوور کەوتم بەڵێ ئێستا لە سایەی هیجر زۆر زۆر فاش و مەشهوورە کوتم ئینساف بکە تا کەی ئەسیری چاهی دووریت بم کوتی ئەی قوڕ بە سەر! عاشق بە دایم زار و مەهجوورە لە مڵکی دڵ ئەگەرچی باری کرد شادی بەڵان ئەمما لە سایەی خێڵی غەم ئێستا لەجاران زێدە مەعموورە دەڵێ واعیز وەرە لەم دڵبەرە دەست هەڵگرە پێم کوت نەفامی خەر! ئەتۆ نازانی بەدعەهدی لە دین دوورە؟ ! لە ڕۆم و تورک و فارس وێنەیی یارت نییە کوردی لە چاوی بەد خودا حیفزی بکا بیللا دەڵێی حوورە ++++++++++++++++++++++