شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: لاوی قەد لاو لاوی من گەر بێ بە ناز چاو هەڵبڕێ لاوی قەد لاو لاوی من گەر بێ بە ناز چاو هەڵبڕێ وا دەزانم شێخ لە من زووتر لە ئیمان وەرگەڕێ ڕۆژێ بێجام کرد و ساتێ چوومە لای شێخ بۆ سەماع وەک کوزە کەمتیاری پێ بێ دەسبەجێ لایدام لەڕێ واعیز ئەمڕۆکەش ئەوا هەڵواخوری کەوتۆتە یاد نەک لە ڕێگەت لابدا گوێ مەگرە لێی با هەڵتڕێ وا ڕەقیب دەستی بە فیشاڵ کردەوە وەک بای غەزەب بۆیە وا ئەمشەو لە بەزمی یار چرای من ناگڕێ خوێنی من بۆ شوێن ونی دەسڕێ بە پەنجەی قاتڵی وەختە خۆی ئەنگوشت نما کا لێی گەڕێ با بیبڕێ تیغ بە ملما دێنێ و بە درۆ دەڵێ نابڕێ قوبان تیغی تۆ بوڕڕەندەیە هاوارە بەختم نابڕێ پێم دەڵێ کوردی خۆ تۆ عاقڵ بووی بۆچ شێت بووگی؟ سیحری چاوی خۆت نەدیوە، حەقتە لۆمەم کەی لە ڕێ ++++++++++++++++++++++