شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ دڵ گرفتاری غەمانە چاوی جانانی دەوێ لەعلی لێوی شەککەرین و گەوهەر ئەفشانی دەوێ حەپسی چاهی میحنەت و دەرد و غەمی تۆیە مودام بۆ شفایی دەردی خۆی وا ماچی کوڵمانی دەوێ زەخمەکەی دڵ کارییە هەرگیز عیلاجی ناکرێ وا لە گوڵزاری جەماڵت دەستە ڕەیحانی دەوێ گاه بە وەسڵت دڵ فەڕەحناکە لە غەم ئازاد دەبێ مەستی جامی عوشرەتێکە قەترە بارانی دەوێ بەسکی سەرگەردانی عیشقە ئیختیاری بۆ نییە میسلی غونچە و زاغە و سیبی زەنەخدانی دەوێ غەرقی بەحری حەسرەتە بیماری تیری غەمزەیە ماچی کوڵمەی ئاڵ و لەعلی لێوی خەندانی دەوێ هیجری ئەمڕۆ شەوقی دیداری بە سەردا کەوتووە تەشنەیی دیداری تۆیە ئابی حەیوانی دەوێ ++++++++++++++++++++++