شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: ئەو سەرە بۆچی بە دایم پڕ لە عەشقی یار نەبێ ئەو سەرە بۆچی بە دایم پڕ لە عەشقی یار نەبێ؟ ئەو دڵە بۆچی بە دایم عاجز و غەمبار نەبێ؟ بۆ دەڵێن عاشق کەسێ لاف و گەزافێ لێ بدا؟ تا لە سەر گۆنەی نیشانەی جێگە گەزتەی مار نەبێ هەرکەسێ بێت و بڵێ من عاشقم باوەڕ مەکە تا بە پەیکانی موژەی مەحبووبەکەی زامار نەبێ دڵ بە مەحبووبە مەدە مەششاتە گەر بێ و حیلەباز ئەسمەر و قەد عەرعەر و خونخار و چاو بە خومار نەبێ گیان فیدای مەحبووبەیێ بێ دڵنەواز و حاڵزان هەمدەمی ناکەس بەچە و هەم سوحبەتی ئەغیار نەبێ قەدری عاشق کەی دەزانێ چونکە تفڵە و بەدخووە؟ تا خەتی موشکین لەسەر سەفحەی ڕوخی ئیزهار نەبێ ئەو جەفا و جەورەی کە کوردی لەو نیگارەی چەژتووە سەد کە بێعار بێ دەبێ بۆچی لە ڕوح بێزار نەبێ؟ ++++++++++++++++++++++