شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: ئەمان مردم عیلاجێ سا لە ڕێی پێغەمبەرا چارێ ئەمان! مردم عیلاجێ، سا لە ڕێی پێغەمبەرا چارێ ویسال یا قەتڵ یا تەسکین لە هەر سێ بۆم بکەن کارێ وەها سووتاوم ئەسڵەن تابی فەریادم نەما سادەی ڕەفیقان نیوە سووتن، ئێوە نامەرد، عەرزە هاوارێ لە کونجی سینە دەنگی ئای و ئۆی دڵ دێ بە مەحزوونی وێران بێ، نەمدی ساتێ لێی نەیە ناڵەی بریندارێ ئەلای هەرکەس دەچم مەنعم دەکا خۆت بۆچی ڕیسوا کرد؟ درێغ کوا حاڵ زانێ؟ ڕەببی تووشم بێنی بیمارێ لە ژێر باری خەما وا شانی سەبرم ڕێشە ئێستاکە فیراقی یار لەبەر ئاخر شەڕی لێم بوو بە سەربارێ لە نەزعا پێی دەڵێم قوربان جەفا بەس بێ دەڵێ کافر ئەمە چیت دیگە؟ تۆ سەگ مەرگی کارم ماگە پێت جارێ سەبا! یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من دەپرسن لێت بڵێ کێشاویەتە مەیخانە چاوی بێچووە عەییارێ دوڕ و یاقوت دەبارێ لەم کەلامە شیرینەی کوردی خوا سا کوا لە دنیادا قەدر زانێ، خەریدارێ؟ ++++++++++++++++++++++