شاعیر: کوردی کتێب: دیوانی کوردی سەرناو: شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری شۆخی دڵ ئازاری یاری سەرسەری! کافرەی تورکەی لە مەزهەب بێ بەری! بۆچ لەلای تۆ قەتڵی عاشق واجبە؟ قەسدە سەر لێم دا بە دەست و خەنجەری ڕۆح و تەن تەسلیمی شمشێرت دەکەم گەر بزانم تۆی بە قەتڵم مشتەری نیم نیگای چاوت دڵ و دینی ڕفاند چاوەکەم! مەعلوومە تۆ تاڵانگەری بەم سوپای کاکۆڵ و تابووری موژەت فەوجی سەربازە لە پشتی لەشکری ئەتۆی بەهرامی شێرئەفگەن کەوا لائیقی تاج و نگین و ئەفسەری شۆخ و مەحبووب و لەتیف و نازکی چاو غەزاڵ و نەونەمام و نەوبەری گەوهەرت کوردی وەکوو خەرموهرەیە چونکە خۆت بەدتاڵعی، بەد ئەختەری ++++++++++++++++++++++